سووده‌كانی خواردنی نان و سه‌موونی به‌ستوو ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
پزیشكانی كۆمه‌ڵه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتیمانی له به‌ریتانیا سووده نه‌زانراوه‌كانی سه‌موون و نانی به‌ستویان ئاشكرا كرد.
دكتۆر شینتال باتیل یه‌كێك له پزیشكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی نان و سه‌موون ده‌خرێته ناو به‌فرگر ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و نیشاسته‌یه هه‌یه كه له‌ناو نانه‌كه‌دا هه‌یه و له‌كۆتایدا كار له ته‌ندروستی گه‌ده ده‌كات"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" كاتێك نان و سه‌موون ده‌خرێته ناو به‌فرگر و ده‌یبه‌ستێت پاش ئه‌وه گه‌رم ده‌كرێته‌وه، ئه‌و نیشاسته‌یه‌ی له‌ناو نانه‌كه‌دا هه‌یه ده‌بێته خۆراكپێده‌رێك به به‌كتریای گه‌ده و یارمه‌تی دروستبوونی میكرۆبی ته‌ندروستی گه‌ده ده‌دات، ئاست شه‌كر له خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن %30 كه‌مده‌كاته‌وه"
له‌ناو گه‌ده‌دا كۆمه‌ڵێك به‌كتریای سوودبه‌خش هه‌یه، خواردنی ئه‌م جۆره نان و سه‌موونه یارمه‌تی چالاككردنیان ده‌دات، ته‌واوی هۆكاری سوودی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕانی پێكهاته‌ی نیشاسته پاش به‌ستن و گه‌رمكردنه‌وه‌ی.
AM:10:43:27/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 5972
جار خوێنراوه‌ته‌وه