گەورەبوونی پڕۆستات مهترسیداره؟
وێستگە ستایل-
گەورەبوونی ناشێرپەنجەیی پڕۆستات (BPH) حاڵەتێکی باو و ئاساییە لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەنی پیاوانئەگەری زیاددەکات، دکتۆر رەنج پسپۆر لە چارەسەرکردنی نەزۆکی پیاوان لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری خستۆته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت"گەورەبوونی ڕژێنی پرۆستات دەبێتە هۆی دروستبوونی نیشانە نائارامەکانی میزکردن، وەک ڕێگریکردن لە ڕۆیشتنی میز لە میزڵدان و کێشەکانی کۆئەندامی میز یان گورچیلە."
چەندین چارەسەری کاریگەر هەیە بۆ گەورەبوونی ڕژێنی پرۆستات، لەوانە چارەسەر بە دەرمان، یان نەشتەرگەری بۆ هەڵبژاردنی باشترین چارەسەر، پزیشکەکەت ڕەچاوی نیشانەکانت، قەبارەی پرۆستاتەکەت، حاڵەتە تەندروستییەکانی دیکەت دەکات.
نیشانەکان:
1-پێویستی بە میزکردنی بەردەوام یان بەپەلە
2-زیادبوونی میزکردن لە شەودا ( شەوانە)
3-سەختی دەستپێکردنی میزکردن
4-لاوازی ڕژانی میز یان ڕژانێک کە دەوەستێت و دەست پێدەکات
5-بێتوانایی لە بەتاڵکردنەوەی تەواوی میزەڵدان
AM:10:28:27/05/2024
ئهم بابهته 4668
جار خوێنراوهتهوه