به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی "HealthySD" بڵاویكردۆته‌وه ئه‌م میوه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر و ڤیتامین و كانزا سه‌ره‌كیه‌كانه،یارمه‌تی شێداربوونه‌وه‌ی جه‌سته ده‌دات چونكه بڕێكی زۆر ئاوی تیادایه، هه‌وكردنی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مانه‌ش گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌كانی ئه‌م میوه‌یه‌یه.
1- پۆتاسیۆم:
ڕێكخه‌ری كاری كۆئه‌ندامی ده‌ماره و پێكهاته‌ی خۆراكی ده‌گوێزێته‌وه بۆ خانه‌كان، ئه‌م كانزایه له‌ناو كاڵه‌كدا هه‌یه.
2-ڕیشاڵ:
سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن ئاشكرای كردوه له‌ڕێی سیستمی خۆراكی ته‌ندروسته‌وه مرۆڤ ڕیشاڵی سروشتی ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه.
3-ڤیتامین ئه‌ی:
ئه‌م ڤیتامینه بۆ ته‌ندروستی پێست زۆر گرنگه، هاوكات یارمه‌تی باشكردنی بینایی ده‌دات، به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشی باشتر ده‌كات.
4- ڤیتامین سی:
ئه‌م ڤیتامینه یارمه‌تی مژینی ئاسن ده‌دات له خۆراكه‌كانه‌وه بۆ خانه‌كانی جه‌سته و هاوكاری به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین ده‌دات شانه و ئێسك به‌هێز ده‌كات و ته‌ندروستی دڵ ده‌پارێزێت.
PM:12:19:23/05/2024