ئالوده‌بوون به كاركردن له‌م كاته‌دا ده‌بێته نه‌خۆشی ده‌رونی
وێستگە ستایل-
زۆرێك له‌ئێمه به ئاواتی ئه‌وه‌وه‌یه ڕۆژێك پشووی فه‌رمی بێت بۆ ئه‌وه‌ی ماندوێتی بڕه‌وێته‌وه، ڕێستێك له كاره‌كه‌ی وه‌ربگرێت به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سانێك هه‌ن له ڕۆژانی پشووشدا كارده‌كه‌ن.
پیاوێكی هندی به‌ناوی Tejpal Singh له ماوه‌ی 26 ساڵی كاركردنیدا ته‌نها یه‌ك ڕۆژ پشووی وه‌رگرتوه ئه‌ویش بۆ ئاماده‌بوونی بووه له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری براكه‌ی، چه‌ندین نمونه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م پیاوه هه‌یه كه ئالوده‌ی كاركردنی به‌رده‌وام بوون و ناتوانن له ڕۆژانی پشووی فه‌رمیشدا پشوو بده‌ن.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئاگای ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م جۆره ئالوده‌بونه بوون و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه:
1- ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالوده‌ی كاركردنن به‌ده‌ست گرنگی پێنه‌دانه‌وه ناڵاندویانه یان له ماوه‌ی گه‌وره‌بونیان هه‌ستیان به كه‌می كردوه.
2-بۆچوونیان به‌و جۆره‌یه كه هیچ نرخ و به‌هایان نییه ئه‌گه‌ر كار نه‌كه‌ن و ده‌ستكه‌وتیان نه‌بێت.
3- واده‌بینن ئه‌و كاته كه‌سێكی هاوسه‌نگن كه كارده‌كه‌ن.
4- هه‌ركه‌سێك نه‌توانێت پشوو وه‌ربگرێت له‌كاره‌كه‌ی ئه‌وه مانای وایه ئالوده‌ی كاركردن بووه.
5-ئه‌و كه‌سه‌ی شانازی یه‌كه‌م و كۆتایی كاره‌كه‌ی بێت ئه‌وه مانای وایه ئالوده بووه به كاره‌كه‌یه‌وه.
6-له كۆمه‌ڵگادا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك هه‌یه ئالوده‌ی كاركردن بوون.
ئالوده‌بوون به كاركردن هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسییه‌كانی مردن ببێته‌وه به‌هۆی ئه‌و ماندوبونه زۆره‌ی تیایدا ده‌ژی.
PM:12:10:23/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه