نەشتەرگەری جوانکاری ڕاکێشانی دەمووچاو كهی پێویسته بكرێت؟
وێستگە ستایل-
ئەم نەشتەرگەریە بۆ کەمکردنەوەی شۆربونەوەی پێستی دەمووچاو ئەنجام دەدرێت بە جۆرێک کە پێستی ناوچەی ڕومەتەکان و شەویلگە ساف دەبێت و بەوەش کەسەکە گەنجتر دەردەکەوێت، دكتۆر هەژار پزیشكی جوانکاری و ڕێککاری و سوتاوی لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت"لەم نەشتەرگەریەدا پێستە داکشاوەکانی هەردوولای دەمووچاو ڕادەکێشرێت بۆ دواوە و پێستە زادەکە لادەبرێت بەوەش شێوەیەکی گەنج دەبەخشێت بە دەمووچاو."
نەشتەرگەریەکە سودی هەیە بۆ ئەم حاڵەتانە :
1-دەرکەوتنی شۆڕبونەوەی پێست لە ڕومەتەکاندا .
2-بوونی پێستی زیادە لە ناوچەی شەویلگە
3-بوونی هێڵ یاخود چاڵی قووڵی لێواری هەردولای لووت کە درێژ دەبنەوە بۆ قەراغی هەردولای دەم .
PM:12:04:23/05/2024
ئهم بابهته 1548
جار خوێنراوهتهوه