توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆكاری پرته‌قاڵی بوونی ڕه‌نگی ڕوباری ئالاسكای ئاشكرا كردوه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكاری پرته‌قاڵی بوونی ڕه‌نگی ڕوباری ئالاسكای ئاشكرا كردوه كه ئێستا ترسێكی زۆری دروستكردوه.
نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و مامۆستای یاریده‌ده‌ر له زانستی ژه‌هرزانی له زانكۆی كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا"بریت پۆلین" ده‌ڵێت" توانه‌وه‌ی زه‌ویه به‌ستوه‌كانی ئالاسكا هۆكاربووه بۆ دزه‌كردنی كانزای ناو زه‌وی و خاكی ناوچه‌كه به ئاڕاسته‌ی ڕوبه‌ره ئاویه‌كه"
پۆلین وتویه‌تی" كاریگه‌ری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر خاوێنترین ڕوبار له وڵاته‌كه‌مان، توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان و كارلێككردنی له‌گه‌ڵ ئۆكسجین هۆكار بووه بۆ ترشبوونی ئاوه‌كه و توانه‌وه‌ی كانزاكانی زینك و كادمیۆم و ئاسن ئه‌وه‌ش ڕونترین كانزایه وایكردوه ڕه‌نگی ئاوه‌كه هاوشێوه‌ی ژه‌نگ بێت و وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان ئه‌وه‌یان به‌ڕوونی پیشانداوه.
ئه‌م پسپۆڕه ئاگایی داوه و ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی ئاوی ئه‌م ڕوباره له‌گه‌ڵ ڕوبارێكی دیكه یه‌كبگرێت ئه‌وه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی كانزاكانی ناویان زیاتر چالاك بێت و ئه‌مه‌ش كار له پێكهاته‌ی ئاوه‌كه ده‌كات"
ساڵی 2018 بۆیه‌كه‌مجار ئه‌م دیارده نامۆیه ڕویداوه، ئه‌و كاته‌ی توێژه‌ره‌وه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌و ئاوه‌ی له زنجیره چیاكانی برۆكس له باكوری ئالاسكا تێپه‌ڕده‌بێت ڕه‌نگه‌كه‌ی پرته‌قاڵیه، له ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك ساڵدا تێبینی ئه‌وه كراوه ڕوباری ئه‌كیلیك دوو جۆری ماسی ناوخۆی له‌ده‌ستداوه بێجگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك ڕوه‌ك له چه‌قی ڕوباره‌كه‌دا نه‌ماوه و ژماره‌ی زینده‌وه‌ره بێ بڕه‌كانیش كه‌مبونه‌ته‌وه.
PM:12:02:23/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3012
جار خوێنراوه‌ته‌وه