‌جپسی په‌تاته‌ و بسكیت هۆكاری توشبوونن به‌ دوو نه‌خۆشی مه‌ترسیدار

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه‌ خواردنی جپسی په‌تاته‌ و بسكیت هۆكاره‌ بۆ پیربوونی مێشك و مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵده‌ی‌ مێشك و خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كات.

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌"ماساتشۆستس ی گشتی" تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خواردنی ده‌ستكرد زۆر ده‌خۆن مه‌ترسی توشبونیان به‌ چه‌ند گرفتێكی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار زۆر ده‌بێت به‌جۆرێك خواردنی به‌رده‌وامی جپسی په‌تاته‌ و بسكیت %9 ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵده‌ی‌ مێشك و %16 به‌ لاوازبوونی توانای فێربوون زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵیدا بێتوانای بوونی مێشك كه‌ هۆكاره‌ بۆ خه‌ڵه‌فان.

پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ خواردنی ژه‌مه‌ سوك و شیرینه‌كان و ئاماده‌كراوه‌كان په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م و شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر ده‌كات.

نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه‌" دبلیو تایلۆر كیمبرلی" ده‌ڵێت" په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست زۆر گرنگه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی مێشك به‌تایبه‌ت له‌ناو كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن، تێبینی ئه‌وه‌شمان كردوه‌ زۆر خواردنی ئه‌م خۆراكه‌ ده‌ستكاریكراوانه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵده‌ی‌ مێشك و لاوازبوونی توانای مێشك زیاد ده‌كه‌ن"

كیمبرلی ده‌شڵێت"خواردن كاریگه‌ری گه‌وره‌ و گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ پسپۆڕان توێژینه‌وه‌ی‌ زیاتر بكه‌ن بۆ زانینی كاریگه‌ری خوارده‌مه‌نیه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی، ئاگایی بدرێته‌ هاوڵاتیان له‌باره‌ی‌ زیان و مه‌ترسییه‌كانی خواردنه‌ ده‌ستكاریكراوه‌كان كه‌ بڕێكی زۆر شه‌كر و چه‌وری و خوێی تیایدایه‌ و پرۆتین و ڕیشاڵی كه‌مه‌


AM:11:52:23/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 5944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌