‌چوار ‎بابەت کە گرنگە بیزانیت دەربارەی چەوری سەر جگەر

وێستگە ستایل-

چه‌وری سه‌ر جگه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ ته‌ندروستیه‌كان هۆكاره‌كه‌ی‌ لایف ستایلی ناته‌ندروسته‌، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر زانیار پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی زانیاری گرنگ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

1- چەوری سەر جگەر کە بە سۆنار دەر دەکەوێت جیاوازە لەو چەورییەی کە ناوی (ترای گلیسیراید)ە و خەڵکی خۆمان لە زاری ناپزیشکەکانەوە ناویان ناوە چەوری جگەر!

2-نەخۆشییەکە بریتییە لە کۆبوونەوەی زیاد لە پێوویستی چەوری لە ناو جگەری مرۆڤ، جاران وا دەزانرا تەنها نیشتنی چەورییە و تەواو، ئێستا زانایان دەریان خست کە مەسەلەکە تەنها چەوری نییە بەڵکو پەیوەندی بە تێکچوونی سیستەمی هەرسکردنی مرۆڤەوەیە کە ڕەبتە بە لاوازبوونی ئینسولین لە لاشەی مرۆڤدا.

3-بۆیە مادام پەیوەندی هەیە بە ئینسولینەوە، کەواتە هەموو دەرهاویشتە خراپەکانی لاوازی ئینسولین کە مل دەنێت بۆ جەڵتە لەمەدا دەردەکەوێت وەکو سەرەتای ئەو نەخۆشییانە.

4-هەواڵی خۆش ئەوەیە چەوری سەر جگەر چاک دەبێتەوە زۆربەی کات بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ئەویش بە پەیڕەوی ڕێنمایی پزیشک لە گۆڕینی شێوازی خواردن و وەرزش کردن. زۆربەی کات دەرمانی ناوێت و ئەسڵەن دەرمانەکان هەندێک جار زەرەری زیاترە.


AM:11:49:23/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌