له‌سه‌ر ڕه‌نگی چاو..پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاقدا
وێستگە ستایل-
له یه‌كێك له سه‌یرترین حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له میسر، ئه‌ندازیارێك له یه‌كه‌م ڕۆژی هاوسه‌رگیریدا هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاقدا له‌به‌ر هۆكارێكی نامۆ ئه‌ویش ڕه‌نگی چاوی هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه.
پارێزه‌ری كه‌یسه‌كه باسی له‌وه كردوه بوكه‌كه كه خوێندكاری قۆناغی چواری كۆلێژی یاسایه شۆك بووه كاتێك یه‌كه‌م به‌یانی مانگی هه‌نگوینیان پاش هه‌ستان له‌خه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كردوه پاش ئه‌وه‌ی به بێ هاوێنه‌ی ده‌ستكرد ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی چاوی بینیوه و زانیویه‌تی چاوی سه‌وز نییه.
پاش ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك له هاوسه‌رگیری زاوا هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمه‌تبار كردوه به‌وه‌ی فێڵی لێكردوه و به‌و هۆیه‌وه لێی جیابۆته‌وه، هه‌رچه‌نده بوكه‌كه ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه هاوسه‌ره‌كه‌ی تێبگه‌یه‌نێت كه به‌هۆی گرفتێكی چاوی به‌رده‌وام هاوێنه‌ی ده‌ستكرد ده‌كاته چاوی و ڕه‌نگی سه‌وزه و ته‌نها كاتی نوستن لای ده‌بات، بێجگه له‌وه‌ش پیاوه‌كه هه‌تا ئه‌و كاته پرسیاری ڕه‌نگی چاوی له هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كردوه له‌كاتێكدا ماوه‌ی دوومانگ ده‌ستگیراندار بوون.
خێزانی ئه‌م دوو هاوسه‌ره هه‌وڵیانداوه زاوا تێبگه‌یه‌نن كه ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی چاوی هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌وزیش بێت ئه‌وه به‌ده‌گمه‌ن منداڵه‌كانیان چاویان سه‌وز ده‌بێت، به‌ڵام زاوا ئه‌و قسانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه و سوور بووه له‌سه‌ر بابه‌تی ته‌ڵاقه‌كه، پاش جیابوونه‌وه‌ش زاوا هیچ مافێكی بوكه‌كه‌ی نه‌داوه ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی یاسای مافی خۆیه‌تی هه‌ندێك بابه‌تی پێبدرێت.
PM:05:56:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3288
جار خوێنراوه‌ته‌وه