هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ی ده‌خۆنه‌وه
وێستگە ستایل-
چه‌ندین هۆكار هه‌یه واده‌كات مرۆڤ توشی نه‌خۆشی جگه‌ر ببێت، یه‌كێك له‌وان زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی هۆكاری توشبوونه به‌نه‌خۆشی جگه‌ر له‌جۆری كحولی (ARLD) ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش نیشانه‌كانی له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا ده‌رناكه‌وێت، دره‌نگ زانین به نه‌خۆشیه‌كه‌ش ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه دواده‌خات.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی (NHS) له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردوه كاتێك جگه‌ر زیانی زۆری به‌رده‌كه‌وێت و نه‌خۆشییه‌كه ده‌چێته قۆناغێكی پێشكه‌وتوه‌وه شه‌وانه چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌وێت، باوترینیان تێكچوونی خه‌وه، پسپۆڕانی ته‌ندروستی له سه‌نته‌ری "British Liver Trust" ده‌ڵێن"كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك هۆكاره بۆ كه‌مخه‌وی و تێكچوونی نوستن توشبووانی نه‌خۆشی جگه‌ر هه‌ستی پێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵیدا ئه‌م نیشانانه‌ی دیكه له‌سه‌ریان به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویسته هه‌موان لێی به ئاگابن، به‌دیاریكراوی ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر مه‌ی ده‌خۆنه‌وه و ئه‌م نیشانانه‌یان هه‌ستپێكرد پێویسته زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ پشكنین و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، نیشانه‌كانیش بریتیه له:
1- زه‌ردبوونی ڕه‌نگی پێست و سپێنه‌ی چاو، ئه‌مه به ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێت.
2- ئاوسانی قاچ و پێ له‌ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی ئاو تیایاندا و ئاوسانی سك به‌هه‌مان شێوه له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو تیایدا.
3- به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و له‌رزین.
4- توشبوون به خوروری توند له‌سه‌ر پێست.
5-هه‌ڵوه‌رینی قژ.
6-له‌ده‌ستدانی كێش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر.
7- لاوازبوونی ماسولكه‌كان.
8-لاوازبوونی توانای یاده‌وه‌ری مێشك به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له‌سه‌ر خانه‌كانی.
9-هه‌ستیار بوون بۆ مه‌ی و مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌جۆرێك هیچ چاره‌سه‌رێك كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ری.
PM:05:43:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوه‌ته‌وه