چه‌ند هه‌نگاوێك خانمان له توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌پارێزێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كه‌ن هیچ سیستمێكی خۆراكی نمونه‌ی نییه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوونی مرۆڤ به شێرپه‌نجه كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت هاوسه‌نگی له سیستمی خۆراكی ڕۆژانه‌دا نه‌كرێت.
دكتۆره هانا مودی سه‌رۆكی به‌شی زانست له سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له به‌ریتانیا وتویه‌تی" خواردنی میوه و سه‌وزه وه‌ك برۆكلی و كه‌ره‌وز و كوله‌كه و باینجان و دانه‌وێڵه و ماسی چه‌ور و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شه‌كر و خوێ مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كه‌نه‌وه"
توێژینه‌وه‌كه له‌گۆڤاری Advances in Nutrition بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر له كارۆتینی تیادایه وه‌ك بیبه‌ری سوور و شوتی و كوله‌كه ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م پزیشكه په‌یوه‌ندی كێشی زیادده‌ی له‌ش و په‌یوه‌ندی به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه به‌دیاریكراوی پاش وه‌ستانی سوڕی مانگانه، ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون و سوڕی مانگانه‌یان كۆتای هاتووه %30 ئه‌گه‌ری توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌بێته‌وه.
چالاكی جه‌سته‌ی یارمه‌تی چاره‌سه‌ری چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی ده‌دات له‌ناویاندا شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ڕێژه‌ی %20 كه‌مده‌كاته‌وه و بێجگه له‌وه‌ش %8 ی حاڵه‌ته‌كان په‌یوه‌ندیان به‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی هه‌یه، ئه‌و خانمانه‌ی مه‌ی ده‌خۆنه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆره.
PM:05:28:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه