سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: داخوازی كچ له ماڵێك بكه‌ن 5 كچ یان زیاتریان هه‌بێت
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا"جۆ بایدن" له‌میانی قسه‌كردنی له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تدا باسێكی جیاوازی كردۆته‌وه و داوایه‌كی سه‌یری كردوه له‌و كوڕانه‌ی نیازی هاوسه‌رگیریان هه‌یه.
بایدن ده‌ڵێت" ڕێنمای گه‌نجان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر نیازی هاوسه‌رگیریتان هه‌بوو ئه‌وه له ماڵێك كچ بخوازن كه 5 كچ یان زیاتریان هه‌بێت، من خۆم به‌و جۆره هاوسه‌رگیریم كردوه و هاوسه‌ره‌كه‌م خاوه‌نی 4 خوشكه، ده‌زانن بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام یه‌كێك له‌وان خۆشی ده‌وێیت و له‌پشتت ده‌بێت ئه‌وه باشترین تایبه‌نمه‌ندیه له هاوسه‌رگیریه‌كدا هه‌بێت"
به‌رده‌وام بایدن له كۆنفرانس و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كاندا به قسه و ڕه‌فتاره جیاوازه‌كانی ده‌بێته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌مجاره ڕێنماییه‌كه‌ی له‌باره‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه بووه بۆ گه‌نجان.
PM:04:10:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 8468
جار خوێنراوه‌ته‌وه