‌هۆكاری توشبوونی خانمانه‌ به‌ دوو جۆری شێرپه‌نجه‌

وێستگە ستایل-

ئایا تا ئێستا زانیوتە لەوانەیە سانتی ببێتە هۆی شێرپەنجەی منداڵدان و میزڵدان؟ دكتۆره‌ هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمای خانمان ده‌كات له‌ هه‌ڵه‌یه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌ دوو جۆری شێرپه‌نجه‌ كه‌م ببێته‌وه‌.

‎ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"نابێت یەک پاد"سانتی"بۆ تەواوی ڕۆژەکە (٢٤ سەعات) بەکاربهێنیت، تەنانەت ئەگەر خوێنی سوڕی مانگانەکەت کەم بێت یان سانتیەکەت پاک بێت، وە دەبێت لە ڕۆژێکدا بە لایەنی کەمەوە ٢ بۆ ٣ جار بگۆڕدرێت"

‎له‌باره‌ی‌ مه‌ترسی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ دكتۆره‌ هودا ده‌ڵێت"ئەو ماددە کیمیاییەی کە لە سانتیدا بەکاردێت، دەبێتە هۆی شێرپەنجەی میزڵدان و منداڵدان
‎هەر بۆیە هەوڵبدە سانتی لۆکە بەکاربهێنیت"

‎هاوكات ئەگەر ناچار بوویت سانتییەکی دیکە بەکاربهێنیت، ئەوە پێویستە چوار یان پێنج کاتژمێر جارێک بگۆڕدرێت، ئەمە بابه‌تێكی زۆر گرنگە کە دەبێت هەموو ئافرەتان بیزانن و ئاگادار بن، بۆ ئەوەی دووربکەونەوە لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی خراپ"


PM:03:48:22/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 2908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌