توێژینه‌وه‌یه‌ك: وه‌رزشكردن مه‌ترسی توشبوون و مردن به نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و كاته‌ی تیایدا مرۆڤ وه‌رزش ده‌كات، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێشی زیادده و درێژی ته‌مه‌ن و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ.
توێژه‌ره‌وه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی بریگهام و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له بۆستن داتای 4 ساڵی 15000 به‌شداربویان وه‌رگرتوه كه ته‌مه‌نیان له 62 ساڵ زیاتر بووه، پسپۆڕان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 8000-8500 هه‌نگاو ڕۆیشتوون به‌پێ یان ڕۆژانه 75 خوله‌ك ڕاهێنانی وه‌رزشیان كردووه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی دڵ %40 كه‌متر بۆته‌وه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 3000 هه‌نگاو ده‌ڕۆن.
هاوكات تیمی توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و خانمانه‌ی ڕۆژانه 8000-8500 هه‌نگاو به‌پێ ڕۆیشتوون ئه‌وه ئه‌گه‌ری مردن و توشبوونیان به نه‌خۆشی
دڵ %40 كه‌مده‌كات" ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ژماره‌ی هه‌نگاوه‌كان و چالاكی جه‌سته‌ی ڕۆژانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون و مردن به نه‌خۆشی دڵ.
پزیشكان ڕێنمایی نه‌خۆشان و كه‌سانی ته‌ندروست ده‌كه‌ن كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته 60 ساڵ و گه‌وره‌تر به‌رده‌وام گرنگی بده‌ن به چالاكی وه‌رزشی و به‌پێ بڕۆن و وه‌رزش بكه‌ن به بابه‌تی گرنگی ژیانیان.
PM:03:39:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1204
جار خوێنراوه‌ته‌وه