ده‌شنێ هۆكاری هاوسه‌رگیری نه‌كردنی خۆی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ و چالاكوان"ده‌شنێ موراد" هۆكاری هاوسه‌رگیری نه‌كردنی خۆی ئاشكرا كردوه له‌كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام پرسیاری له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ده‌شنێ له ڤیدیۆیه‌كدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه بۆچی هاوسه‌رگیری نه‌كردوه هه‌تا ئێستا، ئه‌و ده‌ڵێت" پێش ته‌مه‌نی 30 ساڵ مرۆڤ به دڵ بڕیاری هاوسه‌رگیری ده‌دات، به‌ڵام پاش ته‌مه‌نی 30 ساڵی بڕیاری هاوسه‌رگیری به ئه‌قڵ ده‌درێت له‌به‌ر ئه‌وه زۆرجار ئه‌م بابه‌ته قورس ده‌بێت بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت"
له‌باره‌ی كاری نوێی هونه‌ری ده‌شنێ ده‌ڵێت" له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ كاری هونه‌ری نوێ بڵاوده‌كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو، به‌ڵام له ئێستادا ده‌مه‌وێت گرنگی به ته‌ندروستی خۆم بده‌م" ئه‌مه له‌كاتێكدایه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ده‌شنێ هه‌واڵی توشبوونی خۆی به نه‌خۆشی دڵ ئاشكرا كرد باسی له‌وه‌ش كرد دۆخی ته‌ندروستی باش نییه، له‌م گرته ڤیدیۆییه نوێیه‌دا به ئاشكرا ده‌ركه‌وتوه ده‌شنێ كێشی زیادی كردووه.
ده‌شنێ خه‌ڵكی شاری سلێمانیه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌ك هونه‌رمه‌ند و چالاكوانی بواری مه‌ده‌نی ده‌ركه‌وتووه،له ساڵی 1997 دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕۆشتووه‌ته وڵاتی ھۆڵه‌ندا و له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه له گرووپی سه‌ما بووه، چه‌ندین كاری هونه‌ری جیاوازی بڵاوكردۆته‌وه و به‌رده‌وام به‌رهه‌مه‌كانی جێگای سه‌رنجن.
PM:03:17:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3260
جار خوێنراوه‌ته‌وه