‌له‌ فیستیڤاڵی كان خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێك پشتگیری خۆی بۆ فه‌ڵه‌ستین ده‌ربڕی

وێستگە ستایل-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ئوستورالی "كایت بلانشیت" سه‌ركه‌وتوبوو له‌ چالێنجێكی جیاواز و شكاندنی یاساكانی به‌شی به‌رێوه‌بردنی فیستیڤاڵی "كان"ی سینه‌مای كه‌ بڕیار درابوو كه‌س بۆی تییه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری بۆ كه‌یسی فه‌ڵه‌ستین ده‌رببرێت، به‌ڵام ئه‌م خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ جلوبه‌رگه‌كه‌ی‌ به‌ری توانی ئه‌و یاسایه‌ بشكێنێت و به‌سه‌ر فه‌رشی سوری كان بڕوا و جله‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر ستایلی ئاڵای وڵاتی سعودیه‌ دوریوه‌.

كایت به‌شێوازی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر فه‌رشی سوور پشتگیری بۆ فه‌ڵه‌ستین ده‌ربڕیوه‌ له‌ 77 هه‌مین فیستیڤاڵی كان له‌كاتی نمایشی فیلمی The Apprentice به‌ عه‌زیه‌كی تایبه‌ت له‌ دیزاینی "حه‌یده‌ر ئه‌كرمان" تایبه‌ت به‌ دیزاینی Jean Paul Gaultier به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ شكاندنی یاساكانی فیستیڤاڵه‌كه‌.

التعديلات التي تم إجرائها على الثوب الأساسي ظاهرة في هذه الصورة

بلانشیت سووربووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ عه‌زیه‌كه‌ی‌ په‌یامێكی شاراوه‌ و كاریگه‌ر بگه‌یه‌نێت و داوای له‌ دیزاینه‌ره‌كه‌ی‌ كردوه‌ چاكسازی له‌سه‌ر دیزاینی جله‌كانی كردوه‌، جلوبه‌رگه‌كه‌ی‌ له‌ ڕه‌نگه‌كانی ئاڵای فه‌ڵه‌ستین دروستكراوه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ بلانشیت هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربخات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، پێشتر له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ 8 ی نۆڤه‌مبه‌ر په‌یامێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ خوێندۆته‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا تیایدا باسی دۆخی په‌نابه‌رانی كردوه‌ له‌ جیهاندا داوای وه‌ستاندنی جه‌نگی كردوه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌.  

النجمة الأسترالية كايت بلانشيت على السجادة الحمراء

بلانشیت باسی له‌وه‌ كردوه‌ ئه‌و جه‌نگه‌ی‌ ئێستا له‌ ئیسرائیل ڕووده‌دات هه‌زاران قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و ناتوانم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بێده‌نگ بم و چاوپۆشی بكه‌م.


PM:05:16:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌