‌هۆمایۆن شه‌جه‌ریان ناپاكی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كردووه‌؟

وێستگە ستایل-

پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵێك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌،هونه‌رمه‌ندی ناوداری فارس"هۆمایۆن شه‌جه‌ریان" له‌ڕێی ستۆری هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هاته‌ ده‌نگ و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ ناپاكی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كردبێت.

ئه‌مین فه‌ردین ڕۆژنامه‌نوسێكی ئێرانیه‌ له‌ڕێی كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له‌ یوتیوب ناو به‌ناو ئه‌م جۆره‌ قسه‌ و باسانه‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی ئێران بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ هۆمایۆن له‌گه‌ڵ كچه‌ هاوڕێیه‌كی سه‌حه‌ر ناپاكی كردوه‌ و ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ سه‌حه‌ر كۆرپه‌كه‌ی‌ سكی له‌بار ببات.

له‌به‌رامبه‌ردا هۆمایۆن وتویه‌تی" ئازیزان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ به‌و پڕو پاگه‌ندانه‌ مه‌كه‌ن له‌باره‌ی‌ ژیانی هاوبه‌شی من و سه‌حه‌ر ده‌وترێت، هیچ ناپاكیه‌كم له‌ سه‌حه‌ر گیان نه‌كردوه‌ و ئه‌و منداڵه‌ی‌ له‌ سكیدایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری نابین، من و هاوسه‌ره‌كه‌م هاوڕێ و پشتیوانی یه‌كترین به‌ڵام ئیتر بێزار بوین له‌م قسه‌ و باسانه‌"

هۆمایۆن شه‌جه‌ریان كوڕی هونه‌رمه‌نی ناوداری فارس شه‌جه‌ریانه‌، له‌دایكبووی 1975 ه‌ و ساڵی 1995 له‌گه‌ڵ خانمێك كردوه‌ و ساڵی 2015 جیابونه‌ته‌وه‌ و خاوه‌نی كچێكه‌ به‌ناوی "یاسه‌مین" پاش ئه‌وه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناودار"سه‌حه‌ر ده‌وله‌ت شاهی" كردوه‌ و ئێستاش هه‌واڵی جیابونه‌وه‌یان باسی گه‌رمی میدیاكانی ئێرانه‌.


AM:10:22:15/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 2352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل