‌مژده‌ مه‌حمود" به‌ منداڵیش وه‌ك ئێستا جوان بووم"

وێستگە ستایل-

مژده‌ مه‌حمود په‌رله‌مانتاری‌ پێشووی نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی ته‌مه‌نی منداڵی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات به‌ منداڵیش هه‌ر جوان بووه‌.

مژده‌ له‌كۆمێنتی سه‌ر وێنه‌كه‌ی‌ خۆی نوسیویه‌تی"خۆم.. جلەکانیشم جوانن، هەستەکەم زۆر لەئێستاشم ئەچێت یانی لەگەورەییم ئەچم، وابزانم وێنه‌كه‌ ساڵی 1993 گیراوه‌"

قد تكون صورة ‏‏شخص واحد‏ و‏طفل‏‏

پرسیاری به‌رواری له‌دایكبوون و كاری ئێستای له‌ مژده‌ كراوه‌  له‌ وه‌ڵامدا نوسیویه‌تی"من له‌دایكبووی 1990 م و ئێستا له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی‌ بێ كار ترم"

مژده‌ خه‌ڵكی شاری ڕانیه‌یه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك یه‌كێك بوو له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ئێستا هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانتاره‌.


AM:09:49:14/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل