گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی جیهانی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی هه‌وا كه‌وته كار
وێستگە ستایل-
له ئایسله‌ندا ڕۆژی چوار شه‌ممه گه‌وره‌ترین وێستگه له جیهاندا خرایه كار كه به‌تایبه‌ت دیزاین كراوه بۆ هه‌ڵمژینی ئه‌و ته‌نۆلكانه‌ی هه‌وا پیس ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی تۆڕی هه‌واڵی "CNN" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه "مامۆس" وه‌ك دووه‌م وێستگه‌ی تایبه‌ت به خاوێنكردنه‌وه‌ی هه‌وا خراوه‌ته كار كه به‌رهه‌می كۆمپانیای"كلایمۆركس" ی سویسریه له ئایسله‌ندا و ئه‌مه 10 جار زیاتر گه‌وره‌تره له وێستگه‌ی"ئۆركا" كه ساڵی 2021 خراوه‌ته كار.
كۆمپانیاكه ئاشكرای كردوه له مانگی یۆنیۆی 2022 "مامۆس" دروستكراوه و ئه‌مه گه‌وره‌ترین وێستگه‌یه تیایدا 72 شوێنی تایبه‌ت به خاوێنكردنه‌وه‌ی تیایدایه و ئێستا 12 دانه‌ی خراوه‌ته كار، وێستگه‌كه هه‌وا هه‌ڵده‌مژێت و كاربۆنی لێ جیاده‌كاته‌وه به پشت به‌ستن به چاره‌سه‌ره كیمیاویه‌كان.
كلایمۆركس پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت كاربۆن له ژێر زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی بگۆڕێت بۆ به‌رد و بۆ هه‌میشه گلی ده‌داته‌وه، ئه‌م وێستگه‌یه له‌كاتێكدا خراوه‌ته كار چڕی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه به‌رپرسی قه‌تیسبوونی گه‌رمایه له به‌رگی هه‌وایدا له ساڵی 2023 گه‌یشتۆته ئاستی پێوانه‌ی، زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن پێویسته ڕێگایه‌ك بگیرێته به‌ر بۆ لابردنی كاربۆن له به‌رگی هه‌وادا.
PM:04:07:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2352
جار خوێنراوه‌ته‌وه