ڤیدیۆیه‌كی شه‌زا حه‌سون و به‌رپرسێكی عێراقی قسه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه
وێستگە ستایل-
پاش ته‌نها یه‌ك ڕۆژ له ئاشكرا كردنی ڤیستیڤاڵی عێراق ی نێوده‌وڵه‌تی، هێرشی زۆری كراوه‌ته سه‌ر خانمه هونه‌رمه‌ندی عێراقی"شه‌زا حه‌سون" ، له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كۆنی شه‌زا و وته‌بێژی هێزی سه‌ربازی عێراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش قسه و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له ڤیدیۆكه‌دا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژی هێزی سه‌ربازی عێراقی ده‌ركه‌وتوه كه به‌ناوی هێزی سه‌ربازی عێراقیه‌وه ڕێزلێنان ده‌به‌خشێت به‌م خانمه و پێی ده‌ڵێت"ئومێد ده‌كه‌ین جارێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌یته‌وه" له‌به‌رامبه‌ردا شه‌زا سوپاسگوزاری ده‌كات، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه زۆرێك له ڕاگه‌یاندنكاره عێراقیه‌كان پشتگیری حه‌سون یان كردوه.
شه‌زا هاتۆته ده‌نگ
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه شه‌زا له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئێكس هاتۆته ده‌نگ و باسی له‌وه كردوه ئه‌م ڤیدیۆیه 7 ساڵ پێش ئێستایه و جارێكی دیكه ده‌ستێك هه‌یه بۆ ناشرینكردنی كه‌سایه‌تی ئه‌م خانمه، شه‌زا ده‌ڵێت" هۆكاری ئه‌م ڕێزلێنانه‌م له‌لایه‌ن هێزی سه‌ربازی عێراقیه‌وه پاش ئه‌و گۆرانیه‌یه كه بۆ پۆلیسی ئیتیحادی وتویه‌تی به‌ناوی "هلا بحسك" و گۆرانیه‌كه نیشتیمانیه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه له‌ناو عێراقیه‌كان له‌كاتی خۆیدا.
به‌م نزیكانه له شاری به‌غدا دوه‌مین ڤیستیڤاڵی عێراقی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت، شه‌زا له هه‌ژماره‌كه‌ی ڕیكلامی بۆ ئه‌م ڤیستیڤاڵه كردوه كه به سپۆنسه‌ری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و ئاسه‌وار به‌ڕێوه ده‌چێت.
PM:12:07:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 35840
جار خوێنراوه‌ته‌وه