پسپۆڕه هۆڵه‌ندیه‌كه: چاوه‌ڕوانی بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزبن
وێستگە ستایل-
جارێكی دیكه پسپۆڕی بواری بومه‌له‌رزه زانی "فرانك هۆگه‌ربیتس"ئاگایی نوێی بڵاوكرده‌وه له ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌دیاریكراوی له به‌رواری 8-10 ی ئه‌م مانگه‌دا.
هاوشێوه‌ی جاره‌كانی دیكه له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ئه‌م پسپۆڕه نوسیویه‌تی" هه‌ردوو هه‌ساره‌ی عه‌تارد و زوهره، به‌رواری 7ی ئه‌م مانگه له ئۆرانۆس نزیك ده‌بنه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری دروستبوونی چه‌ند زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز دروست ده‌كات به دیاریكراوی له به‌رواری 8-10 ی ئه‌م مانگه‌دا، به پشت به‌ستن به زانستی ئه‌ندازه‌ی هه‌ساره‌كان ئه‌گه‌ری هه‌یه 5-14 ی ئه‌م مانگه چه‌ند زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك ڕوبدات"
ڕۆژی شه‌ممه له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی ئاشكرای كردوه سیستمی نوێی وێنه‌گرتنی بومه‌له‌رزه ئاماده‌یه بۆ كاركردن و له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوری دورگه‌ی ئه‌سنیسۆن تاقیكراوه‌ته‌وه كه پایته‌ختی پاراگوایه و گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 5.8 پله بووه، هه‌فته‌ی ڕابردووش پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو له هه‌ریه‌ك له تایوان و ئه‌ندنوسیا له یه‌ك ڕۆژدا بومه‌له‌رزه ڕوبدات.
ئه‌م پسپۆڕه هه‌ر ئه‌وه‌نده ئاگایی بومه‌له‌رزه بڵاوبكاته‌وه وه‌ك ئاگر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێشبینیه‌كانی بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی كه‌سانێكی زۆر دژایه‌تی ده‌كه‌ن و لایان وایه ئه‌م ڕێگایه‌ی به‌كاریده‌هێنێت زانستی و دروست نییه به‌ڵام فرانك به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشبینیه‌كانی خۆی و له زۆرێك له‌وانه سه‌ركه‌وتوو بووه.
AM:11:29:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 4404
جار خوێنراوه‌ته‌وه