ئایا جیاوازی چییە لە نێوان هەوکردنی میزەڵدان و هەوکردنی گورچیلە؟
وێستگە ستایل-
هەوکردنی میزەڵدان و هەوکردنی گورچیلە دوو نه‌خۆشییه كه پێویسته پاش هه‌ستكردن به هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، دكتۆر بەرزی پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه ئاخۆ جیاوازی هه‌یه له‌نێوان هه‌وكردنی میزه‌ڵدان و گورچیله.
هەوکردنی میزەڵدان یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان بە تایبەتی لە خانمان نیشانەکانی بریتین لە :
1-هەبوونی ئازار لە بەرمیزەڵاندا
2- ئازار لە کاتی میزکردن
3-بوونی خوێن لە میزدا
4- میزەچوڕکێ وڕاکردن بۆ میز
دەتوانین بڵێین لە زۆربەی حاڵەتەکانیدا نیشانەکانی قورسنین پێوست بە پشکنینی خوێن ناکات و چارەسەر دەبێت بە بەکارهێنانی دژە بەکتریا (ئەنتیبایۆتیک) بۆ ماوەی ٣-٥ ڕۆژ لەژێر چاودێری پزیشکیدا.
بەڵام هەوکردنی گورچیلە نیشانەکانی تا ڕادەیەک قورسن جگە لەو نیشانانەی کە باسمان کردن نەخۆشەکە ئازاری گورچیلە و تاو و لەرزی لێدێت هەندێک جار هەوکردن ئەگەری هەیە بڵاو بێتەوە و ببێتە هۆی تێکچونی باری هۆشداری و پێویست بەپشکنینی خوێن دەبێت بۆ زانینی ڕێژەی هەوکردنەکەی.
چارەسەر: پێویستی بە وەرگرتنی دژە بەکتریا دەبێت بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ بەلایەنی کەمەوە.
AM:10:45:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1204
جار خوێنراوه‌ته‌وه