وێنه و ڤیدیۆ: یاپراخی گه‌ڵامێو به ئاڵتوون
وێستگە ستایل-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ژه‌مێك خواردنی گه‌ڵامێو بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به ئاڵتون داپۆشراوه، ژه‌مه‌كه له چێشتخانه‌یه‌ك له كوه‌یت پێشكه‌ش ده‌كرێت و نرخه‌كه‌ی دوو هه‌زار دیناری كوه‌یتی كه ده‌كاته 6500 دۆلاره.
له سه‌ره‌تادا ئه‌م ڤیدیۆیه له‌لایه‌ن هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به نرخاندنی خواردنی چێشتخانه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه یاپراخی گه‌ڵامێوی داپۆشراو به كاغه‌زی ئاڵتون خواردوه و ئه‌وه‌ش تامێكی خه‌یاڵی هه‌بووه و شایه‌نی ئه‌و نرخه‌یه كه له‌سه‌ری دانراوه.
ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی بینراوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆته جێگای گاڵته، چونكه نرخی گه‌ڵامێو ته‌نها 200 دیناره له‌و وڵاته و پێویست ناكات ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی پێبدرێت، یه‌كێكی دیكه نوسیویه‌تی" وه‌ك ماره‌ی داوای ئه‌م ژه‌مه ده‌كه‌م"
AM:10:38:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوه‌ته‌وه