چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات توشی برینی گه‌ده بویت
وێستگە ستایل-
برینی گه‌ده، دروستبوونی برینه لەناو پۆشی گەدە، زۆر جار دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و خوێن بەربوون، دكتۆر حه‌یده‌ر پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی به‌نازۆر له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌خاته ڕوو .
هۆکارەکان:
1- جگەرە کێشان .
2- بەکارهێنانی ئازار شکێن بەبێ پێویستی .
3- نەخۆشی هەوکردنی گەدەی دژە خۆیی .
نیشانەکان:
1- ئازاری گەدە واتا بەشی سەرەوەی سک.
2- ڕەش بوونی پیسایی.
3- ڕشانەوەی خوێناوی لە کاتی خوێنبەربوونی زۆر لەگەڵ لە هۆش خۆ چوون و دابەزینی پەستانی خوێن .
4-کەم خوێنی و هەندێک جار دابەزینی ڕێژەی ڤیتامین B12 .
5- ئازاری لەپڕ و زۆر لە سکدا کاتێک تووشی کونبوون دەبێت .
6- هەندێک جار نیشانەکانی کەمە و نەخۆش زۆر هەستی پێ ناکات .
هەندێک لە حاڵەتەکان دەبنە شێرپەنجەی گەدە بۆیە پێویستە چارەسەری بۆ بکرێت و پشتگوێ نەخرێت بە دەرمان یان لابردن بە نەشتەرگەری.
PM:05:04:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه