ڤیدیۆ: باوكێك به‌ده‌ستی خۆی منداڵه‌كه‌ی كوشت
وێستگە ستایل-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه ئه‌مه توڕه‌ی و خه‌مباری ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا كه ڤیدیۆكه‌یان بینیوه، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت باوكێك به زۆر وه‌رزشی قورس به منداڵه‌كه‌ی ده‌كات كه ته‌مه‌نی 6 ساڵی تێپه‌ڕ نه‌كردوه و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ورده‌كاری بابه‌ته‌كه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كردۆته‌وه و تیایدا هاتووه" كریستۆڤه‌ر گریگۆر ته‌مه‌ن 31 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی له برینا مینشۆلۆ ی هاوسه‌ری جیابۆته‌وه ماوه‌یه‌كه ئه‌م دوو هاوسه‌ره له‌سه‌ر مافی وه‌رگرتنی منداڵه‌كه‌یان كێشه‌یان هه‌یه.
ساڵی 2021 باوكی ئه‌م منداڵه پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌باته یانه‌یه‌كی وه‌رزشی، به‌زۆر منداڵه‌كه ده‌خاته سه‌ر ئامێرێكی وه‌رزشی و چالاكی قورس به منداڵه‌كه‌ی ده‌كات هه‌تا ئه‌و كاته‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌دا باوكی منداڵه‌كه هۆكاری مردنی كوڕه‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ توشبوونی به هه‌وكردنی سییه‌كان و ئه‌و وه‌رزشه‌ی كردویه‌تی هۆكاری مردنی نه‌بووه، له‌به‌رامبه‌ردا پارێزه‌ری قوربانیه‌كه وتویه‌تی" ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه ببینێت هه‌ست به ترس ده‌كات" دایكی منداڵه‌كه‌ش باسی له‌وه كردوه چه‌ندجار په‌ڵه‌ی مۆری به جه‌سته‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه بینیوه.
پزیشكی داد ئاشكرای كردوه مۆربوونه‌وه‌ی زۆر به جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌وه هه‌بووه و توشی هه‌وكردنی توندی جگه‌ر و دڵ بووه و خوێنی كه‌ڕووی كردوه، له‌به‌ر ئه‌وه هۆكاری مردنی منداڵه‌كه به‌ته‌واوه‌تی ڕوون نییه، پێده‌چێت هۆكاری سه‌ره‌كی مردنی منداڵه‌كه به‌د ڕه‌فتاری به‌رده‌وام بێت به‌رامبه‌ری، به‌رواری 30 مانگی ڕابردوو سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ باوكی منداڵه‌كه له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ركرا به تاوانی كوشتنی منداڵه‌كه‌ی.
PM:05:12:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 64624
جار خوێنراوه‌ته‌وه