توشبوون به سورێژه له جیهاندا زیادبووه
وێستگە ستایل-
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان تێكڕای توشبوون به نه‌خۆشی سورێژه له‌ماوه‌ی ساڵی 2022-2023 زیادی كردوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌نگاوی چاره‌سه‌ر و كۆنترۆڵكردنی بدرێت.
ته‌نها ساڵی 2022 تێكڕای توشبوون به سورێژه له‌سه‌ر ئاستی جیهان 171.153 حاڵه‌ت بووه، له ساڵی 2023 ڕێژه‌كه بۆته 321.582 حاڵه‌ت هه‌تا ئێستا، زۆرترین ڕێژه‌ی توشبوون له ئازربایجان و قیرغیزستان و یه‌مه‌ن بووه،هۆكاری زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون له‌م دوو ساڵه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌می وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به كۆترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن ئاشكرای كردوه ساڵی 2000 له ئه‌مه‌ریكا توانراوه كۆنترۆڵی سورێژه بكرێت، هه‌ر حاڵه‌تێكی نوێش تۆماركرابێت به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه‌سێك چۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و توشبووه، به‌ڵام زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك وایه.
سورێژه له‌ڕێی هه‌وا به پژمین و هه‌ناسه‌ی كه‌سی توشبوو ده‌گوێزرێته‌وه بۆ كه‌سی ساغ به‌ڵام كوتانی دژی نه‌خۆشییه‌كه وه‌رنه‌گرتبێت.
باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به سورێژه" به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش، كۆكه، ئاو هاتنه‌خواره‌وه به چاو و لوتدا، ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سوور له‌سه‌ر پێست" له‌ئێستادا له ئه‌مه‌ریكا یه‌ك له‌كۆی 5 كه‌س كه ڤاكسینی سورێژه‌یان وه‌رنه‌گرتوه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه له نه‌خۆشخانه داخڵ ده‌كرێن، سێ له كۆی 1000 منداڵ به‌هۆی سورێژه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
منداڵان له‌ته‌مه‌نی 12-15 مانگی یه‌كه‌م ژه‌می ڤاكسین وه‌رده‌گرن كه دژی سورێژه و نیكاف و سورێژه‌ی ئه‌ڵمانیه و ژه‌می دووه‌م له ته‌مه‌نی 4-6 ساڵیدا وه‌ریده‌گرن و پاش هه‌ردوو ژه‌مه‌كه جه‌سته %97 به‌رگری دروستده‌كات دژی ئه‌م نه‌خۆشییانه.
PM:04:54:01/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوه‌ته‌وه