‌چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ توشبووان به‌ نه‌خۆشی ڕه‌بۆ

وێستگە ستایل-

نه‌خۆشی رەبۆ یەکێکە لە باوترین ئەو نەخۆشیانەی ڕێڕەوی هەناسە کە ناگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیكه‌، نزیکەی 300 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی بوونە وە بەنزیکەی نیو ملیۆن کەس بەهۆی ڕەبۆ دەمرن سالانە لە جیهاندا، دكتۆر هیوا پسپۆری ووردی نەخۆشیەکانی سنگ و هەناسە له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ڕێنمایی ده‌خاته‌ڕوو. 

له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ دكتۆر هیوا ده‌ڵێت"ئه‌گه‌رچی توشبووان به‌ نه‌خۆشی ڕەبۆ بەیەکجاری چاک نابێتەوەو بەڵام دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و ژیانێکی ئاسایی بژین ئەگەر بەدروستی دەست نیشان بکرێت و چارەسەر وەربگرێت"

له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ باشتر وایه‌ توشبووان پێنج خال ڕەچاو بکەن بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی نەخۆشی ڕەبۆ بکەن:

1- بزانه‌ نیشانەکانی ڕەبۆ ت هەیە؟ 
باوترین نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ بریتیه‌ له‌"کۆكە و سیخە سیخ و هەندێ جاریش سنگ گوشران و سنگ ئێشە و تەنگەنەفەسی مانای وایە هێشتا نەخۆشیەکەت کۆنترۆڵ نەکراوە و پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی تایبەتمەند بکەیت."

2-هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ڕەبۆ کەت چیە؟ 
هەر نەخۆشە و بەجۆرێک و بەهۆکارێک ڕەبۆ کەی سەرهەلدەدات و توند دەبێت، لەگرنگترین هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ڕەبۆ بریتیە لە تۆزو خۆڵ، بۆن و بەرام و دوکەل ،سەرما یان بەکارهێنانی فاست و معجزە و ماددە پاککەرەوەکان، بۆیە هەتا بۆت بکرێت دووربکەوە لە و هۆکارانەی دەبنە هۆی ونبوونی ڕەبۆ.
 
3- پەمپ و بخاخ بەدروستی و ڕێگای زانستی بەکاربهێنە:
بەخاخ دەبێتە هۆی فراوان کردنی بۆریچکە و چیکلدانۆچکەی هەوا کە پێکهاتووە لە دوو ماددە یەکیان دەبێت ستیرۆید بێت، هەرکاتێک نیشانەکانت هەبوو بەکاری بهێنە وەک چۆن لە لایەن دکتۆری پسپۆر بۆت دانراوە. 
بەخاخ سەلامەتترین و خێراترین رێگایە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەبۆ وەوا دەکات کە ژیانێکی ئاسایی بژیت لەگەل ئەوەی ڕەبۆشت هەبێت.

4- بەکارهێنانی spacer:
كە بریتی یە لە بۆرییەکی پلاستیکی کە دوو سەری هەیە لایەکی بەدەمەوە دەگیرێت لایەکەی تر دەبەسترێتەوە بە بەخاخەکەو دەبێتە هۆی ئاسانتر هەلمژینی دەرمانی ڕەبۆ و باشتر کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشیەکە،بەتایبەتی بۆ منداڵان و بەساڵاچووان زۆرتر سوودی لێ دەبینن. 

5- زانیاری تەواو وەربگرە لە پزیشكه‌كه‌ت:
زانیاری وەرگرتنی دروست و ڕاست دەربارەی نەخۆشیەکەت، چەکێکی بەهێزە بۆ رێگری کردن لە توند بوونی نەخۆشی ڕەبۆ و داخل بوونت لە نەخۆشخانە. 

هەروەها خێزان و کەسە نزیکەکانی نەخۆشیش پێویستە بزانن لە کاتی توندبوونی حالەتی کت و پڕی ڕەبۆ چ بکەن.


PM:09:39:28/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 3408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌