پسپۆڕانی كه‌شوهه‌وا: هاوینی ئه‌مساڵی ئه‌مه‌ریكا زۆر گه‌رم ده‌بێت
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی پسپۆڕانی كه‌شوهه‌وای نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكی ئاگایی ده‌ده‌ن له به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له هاوینی ئه‌مساڵدا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی سوتان و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كان زیاد ده‌كات.
پێشبینیه‌كان كه ئه‌م مانگه بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی"نیو ئینگلاند و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا" له ماوه‌ی مانگی یۆنیۆ بۆ ئۆگه‌ست به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه.
"زۆر گه‌رم ده‌بێت"
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی VOXK ئه‌گه‌ری زۆره مانگی هاوینی ئه‌مساڵ زۆر گه‌رم بێت له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ری زۆره وشكه‌ساڵی و ئاگری دارستانه‌كان زۆر زیاد ببێت و گه‌رما هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما زیاد ده‌بێت له‌ناویاندا مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن.
له‌ئێستادا هاوڵاتیان زیاتر پێویستی خۆیان ده‌خه‌ن بۆ وه‌رزی گه‌رما به‌كڕینی فێنككه‌ره‌وه، خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ گه‌رمایه‌كی به‌تین چونكه به‌رزی پله‌ی گه‌رما كار له ئاو و كوالیتی هه‌وا ده‌كات.
به‌گشتی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای كه‌ش و هه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كان ده‌بێت، هاوكات كار له سیستمی ژینگه‌ی ڕوه‌كه‌كان ده‌كات، پێشبینیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن باكوری ڕۆژئاوای زه‌ریای ئارام و هاوای ئه‌و دوو ناوچه‌یه بێت كه ڕوبه‌ڕوی وشكه ساڵی ببێته‌وه له هاوینی ئه‌مساڵدا.
به‌رزی پله‌كانی گه‌رما هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبوونی ڕێژه‌ی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه له دارستانه‌كان، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه ده‌بێت.
PM:09:00:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2660
جار خوێنراوه‌ته‌وه