هۆكارهكانی گیرانی بۆری فرمێسک
وێستگە ستایل-
گیرانی بۆری فرمێسک لە منداڵاندا بە شێوەیەکی باو بریتییە لە ئاو کردن و ڕیپۆقکردنی بەدەوامی چاوی منداڵەکە، دكتۆر میران پزیشكی نهخۆشییهكانی چاو لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر دهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت"بۆری فرمێسک لە منداڵی تازە لەدایکبوودا بەتەواوی نەکراوەتەوە و لە ماوەی ساڵێکدا یان بەتەواوی دەکرێتەوە بەبێ نەشتەرگەری و بە چارەسەری مەساجی یان قەترەی دژەبەکتریا، ئەگەر ئەوانە سوودی نەبوو تا سەروو تەمەنی ۱ ساڵ ئەوا دەبێت بۆری فرمێسک بئاژنرێ و پێویستە لە ژێر بێهۆشکردنی گشتی ( بەنجی عام ) بۆرییەکەی بۆ بکرێتەوە."
هاوكات"لە کاتی زیادبوونی و بەردەوامبوونی پێویستە سەردانی پزیشکی پسۆڕبکەیت بە مەبەستی ئەنجامدانی چارەسەری پێویست و ئەم کارە نابێت پشتگوێبخرێت"
گیرانی بۆری فرمێسک لە بەساڵاچوواندا بریتیە لە ئاوکردنی بەردەوامی چاو، ئەگەر جەراعەتی لەگەڵبوو ئەوا یان هەوکردنی چاوە یان کیسی فرمێسکیش تووشی هەوکردن بووە لەگەڵیدا. چارەسەر لە گەورەدا زۆرجار بریتیە لە نەشتەرگەری لکاندنی توورەکەی فرمێسک بە بۆشایی ناو لووتەوە کە ئاسایی ڕێڕەوی فرمێسکی تێدا دەکرێتەوە
PM:12:39:28/04/2024
ئهم بابهته 2824
جار خوێنراوهتهوه