وێنه‌یه‌كی نوێی به‌یان بۆمبا له نه‌خۆشخانه بڵاوكرایه‌وه
وێستگە ستایل-
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خانمه هونه‌رمه‌ند به‌یان بۆمبا دۆخی ته‌ندروستی جێگیر نییه و له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، پاش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٤ مامۆستا بـەناز رەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بەیاوەری لێپرسراوی هۆبەی چالاکی هونەری، سەردانی هونەرمەندی بواری نواندن، مامۆستا بەیان مەحمود ناسراو بە بەیان بۆمبایانکردوه، لە نەخۆشخانەی فاروق کە چەند رۆژێکە باری تەندروستی خراپ بووە.
دوێنێ كچی ئه‌م خانمه داوای كردبوو نزای خێر بۆ دایكی بكه‌ن چونكه دۆخی ته‌ندروستی باش نییه و گله‌ی ئه‌وه‌شی كردوه ئه‌و كاته‌ی دایكی ته‌ندروستی باشه هه‌موان ده‌خاته پێكه‌نین به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆشه كه‌س ناچێت به‌ده‌میه‌وه و ته‌نها به قسه پاڵپشتین.
ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ر له ئێستا بۆمبا توشبوونی به شێرپه‌نجه ڕاگه‌یاند، له‌كاتی خۆیدا له‌ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ چاره‌سه‌ری پێویستی وه‌رگرتوه.
ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده ته‌مه‌نێكه كاری هونه‌ری ده‌كات به‌تایبه‌ت هونه‌ری كۆمیدیا و هه‌واداری زۆری كاره‌كانی هه‌یه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك ئومێدی سه‌لامه‌تی و زوو چاكبوونه‌وه‌یان بۆ خواستوه له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هاوكات هه‌واداره‌كانی به كۆمێنت نزای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
PM:06:51:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 18284
جار خوێنراوهتهوه