له‌به‌ر دڵتان پێبكه‌نن
وێستگە ستایل-
به‌رده‌وام ده‌وترێت" پێكه‌نین بۆ دڵ باشه" توێژه‌ره‌وه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی" پۆرتۆ ئالگیری" له به‌رازیل باس له‌وه ده‌كه‌ن پێكه‌نین هۆكارێكی چالاكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ.
ئه‌م بابه‌ته‌ی پێگه‌ی Daily Mail بڵاویكردۆته‌وه، توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 26 نه‌خۆش ئه‌نجامدرا ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 64 ساڵ بووه، توشی نه‌خۆشییه‌كی دڵ بوون، نه‌خۆشه‌كان كراون به دوو گروپه‌وه به‌شێكیان بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ته‌ماشای فیلمی كۆمیدی و پرۆگرامی كۆمیدیان كردوه و زۆربه‌ی كاته‌كانیان به پێكه‌نین به‌سه‌ر بردوه، به‌شی دووه‌میان فیلمی دیكۆمێنتاری و پرۆگرامی جددیان كردوه له هه‌مان ماوه‌دا.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی" كۆمه‌ڵه‌ی گروپی یه‌كه‌م كه به‌رده‌وام ته‌ماشای بابه‌تی كۆمیدیان كردوه بڕی ئۆكسجینی گه‌یشتوو به دڵیان %10 زیاتر بووه به‌راورج به كۆمه‌ڵه‌وه دووه‌م، جگه له‌وه‌ش ڕێژه‌ی هه‌وكردن له جه‌سته‌یاندا كه‌م بووه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه پێكه‌نین بۆ دڵ باشه.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێكه‌نین ده‌ردانی هۆرمۆنی" ئه‌ندرۆفین" زیاد ده‌كات یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی سوڕی خوێن له جه‌سته‌دا چالاكبێت و دڵ به‌هێز بێت و ئاستی هۆرمۆنی ماندوێتی كه‌مبكاته‌وه كه په‌ستان له‌سه‌ر دڵ دروستده‌كه‌ن.
PM:09:41:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه