میلانۆ..دوای 12 ی شه‌و كه‌س بۆی نییه ئایسكرێم بكڕێت
وێستگە ستایل-
له بڕیارێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌دا له شاری میلانۆ ی ئیتاڵیا شاره‌وانی ئه‌و ناوچه‌یه بڕیاریداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س بۆی نییه پاش كاتژمێر 12 ی شه‌و كڕین و فرۆشتن به ئایسكرێم و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌وه بكات.
هۆكاری ئه‌م بڕیاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاش 12 ی شه‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به كڕینی خوارده‌مه‌نی ژاوه ژاوێكی زۆر ده‌نێنه‌وه و به‌وه‌ش هاوڵاتیانی دیكه بێزار ده‌كه‌ن.
ته‌نانه‌ت پیزا:
له‌م یاسا نوێیه‌ی شاره‌كه‌دا ته‌نانه‌ت فرۆشتنی پیزا و خواردن و خواردنه‌وه ئاماده‌كراوه‌كان قه‌ده‌غه‌یه له 12 ناوچه و له‌ناویاندا میلانۆ كه به شارێكی قه‌ره‌باڵغ و پڕ له گه‌شتیار داده‌نرێت.
ماركۆ جرانیلی جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌كه له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له فه‌یسبووك نوسیویه‌تی" هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كات به‌سه‌ربردن و ئاشتی و ته‌ندروستی هاوڵاتیان و چالاكی بازرگانی ئازاد و پیاوانی خاوه‌نكار، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی ناوچه‌كه گله‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئارامیان نه‌ماوه و ژیانیان به‌هۆی ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه زۆره‌وه تێكچووه"
گله‌ی ده‌كرێت:
به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كڕیاری دره‌نگانی شه‌ون گله‌ی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ناتوانن شه‌و دره‌نگ ئایسكرێم بكڕن، له‌ڕاستیدا ئه‌مه به‌شێكه له نه‌ریتی كۆنی ئیتاڵیه‌كان و لایان وایه ئه‌م بابه‌ته ته‌نها زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن.
PM:07:04:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوهتهوه