پسپۆڕان: به‌شێك له خاكی چین ژێر ئاو ده‌كه‌وێت
وێستگە ستایل-
له‌شارێك له چین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان باڵه‌خانه‌ی هه‌ور بڕ و زه‌به‌لاح دروستكراوه، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی ئه‌م هه‌ور بڕانه هه‌واڵی ناخۆشی پێیه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه شاره‌كانی چین له نوقم بوندان، %16 ی شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته ساڵانه زیاتر له 10 ملیمتر به‌رزی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری Science بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه نیوه‌ی شاره گه‌وره‌كانی چین ساڵانه 3 میلیمتر به‌ڕۆخی زه‌ویدا ده‌چنه خواره‌وه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ژماره‌یه بچوكه به‌ڵام له‌ناوه‌ی 100 ساڵی داهاتودا چاره‌كێك له زه‌وی چین ده‌كه‌وێته ژێر ئاستی ده‌ریاوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی ڕووی ده‌ریا به‌رز ده‌بێته‌وه.
باڵه‌خانه‌كان كێشیان زۆره:
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه هۆكاری داكه‌وتنی شاره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشی زۆری بیناكان، هاوكات چالاكیه‌كانی وه‌ك ده‌رهێنانی نه‌وت و خه‌ڵوز و ته‌واوی ئه‌و چالاكیانه‌ش كه بۆشایی له‌ژێر زه‌وی دروست ده‌كه‌ن هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی دابڕمێت.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سوود له داتای ڕادار و مانگه ده‌ستكرده‌كان وه‌رگیراوه كه له 82 شاری سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاته جێگیركراون، له ساڵی 2015 هه‌تا2022 داتا كۆده‌كه‌نه‌وه.
%6 ی زه‌ویه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر ئاستی ده‌ریا:
یه‌كێك له‌و ئاگاییانه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا دراوه ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی 100 ساڵی داهاتوو به‌هۆی چالاكی مرۆییه‌وه زه‌وی وڵاتی چین گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریاوه داده‌به‌زێت، ئه‌گه‌ر ئاستی ئاوی ده‌ریا ته‌نها 0.87 مه‌تر یان كه‌متر به‌رز ببێته‌وه هه‌تا ساڵی 2120 ئه‌وه %6 ی زه‌وی وڵاتی چین ده‌كه‌وێته ژێر ئاو.
PM:06:37:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه