‌گه‌نجێك تۆڵه‌ی‌ خۆی له‌ خۆشه‌ویسته‌ كۆنه‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

گه‌نجێكی تورك له‌ شاری ئیزمیر له‌ توركیا پاش جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز تۆڵه‌ی‌ لێكرده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند ژه‌مێك خواردنی خێرای ناردوه‌ بۆ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌سڵی خواردنه‌كان.

پاش گه‌یشتنی خواردنه‌كه‌ بۆ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ ئافره‌ته‌كه‌ توشی سه‌رسوڕمان بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌یشتۆته‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی‌ پیاوه‌كه‌ دراوسێكانی ئافره‌ته‌كه‌ی‌ شۆك كردوه‌.

ناسنامه‌ی‌ گه‌نجه‌كه‌ و هۆكاری پشت ئه‌م كاره‌ی‌ ڕوون نییه‌ بۆ وایكردوه‌ به‌ڵام پێده‌چێت تۆڵه‌ی‌ خۆی له‌ ئافره‌ته‌كه‌ كردبێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ پێشتر خواردنی بۆ كڕیوه‌ و ده‌عوه‌تی كردوه‌.





PM:04:15:22/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل