هه‌شته‌مین خولی ڤیستیڤاڵی تایبه‌ت به خانمان ئه‌نجام ده‌درێت
وێستگە ستایل-
خولی هه‌شته‌مین ڤیستیڤاڵی"ئه‌سوان" ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به فیلمی خانمان له میسر ده‌ستپێكرد و تیایدا 76 فیلمی كورت و درێژ به‌شداری كێبڕكێكه‌یان كردوه و له‌ناویاندا فیلمی تونسی" بنات الفه" له ده‌رهێنانی كه‌وسه‌ر بن هه‌نیه به‌شداری كردوه.
له‌میانی كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرا به چه‌ند خانمه هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رێكی عه‌ره‌ب.
میرڤه‌ت تلاوی سه‌رۆكی ڤیستیڤاڵه‌كه له‌میانی كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه باسی له‌وه كردوه به‌هۆی جه‌نگی غه‌ززه‌وه ئاهه‌نگه‌كه دواخراوه.
ئه‌م ڤیتسڤاڵه هه‌تا به‌رواری 25 ی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێت، له‌م بۆنه‌یه‌دا چه‌ند فیلمێكی فه‌ڵه‌ستینی به‌شداریان كردوه تیایدا باسی له هێرشه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر كردوه كه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامدراوه و هه‌تا ئێستاش جه‌نگ به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ و ئافره‌ت و گه‌نج و كه‌سی به‌ته‌مه‌ن بونه‌ته قوربانی.
PM:07:05:21/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه