‌پسپۆڕان: ئه‌نفلۆنزا ده‌بێته‌ ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار له‌ داهاتودا

وێستگە ستایل-

پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌ن له‌وه‌ی‌ ئه‌نفلۆنزا له‌داهاتویه‌كی نزیكدا په‌تایه‌كی نوێ دروست بكات.

به‌گوێره‌ی‌ بابه‌تێكی گۆڤاری"گاردیان"ی به‌ریتانی، تیایدا توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ پسپۆڕان لایان وایه‌ %57 ی نه‌خۆشییه‌كانی داهاتوو هۆكاره‌كه‌ی‌ جۆرێك ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزایه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ نه‌خۆشییه‌كی بڵاوی بكوژ له‌ داهاتودا.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌" ساڵانه‌ هه‌موو وه‌رزێكی زستان په‌تای ئه‌نفلۆنزا بڵاوده‌بێته‌وه‌، له‌ ئێستادا ئه‌م ڤایرۆسه‌ مه‌ترسی زۆر نییه‌ به‌ڵام بۆ هه‌میشه‌ به‌م جۆره‌  نامێنێته‌وه‌، به‌ بۆچوونی زۆری پسپۆڕان له‌ جیهان په‌تای ئه‌نفلۆنزا له‌جیهاندا توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌"

جۆ سلمانتۆن گارسیا له‌ زانكۆی كۆلۆنیا كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بووه‌ وتویه‌تی" ئه‌نفلۆنزا ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ له‌جیهاندا، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ پشت ڕاستی كردۆته‌وه‌ كه‌ زنجیره‌ی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌ به‌رده‌وامی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، زۆرینه‌ی‌ پسپۆڕان لایان وایه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌كی ڕاسته‌قینه‌ ده‌بێت"

نزیكه‌ی‌ %21 ی زاناكان بڕوایان وایه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ی‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ و پێی ده‌وترێت "نه‌خۆش X"هێشتا به‌ته‌واوه‌تی ڕوون نییه‌ چییه‌ هه‌مان ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا بێت پاش ئه‌وه‌ی‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌ ڤایرۆسه‌كانی نیبا و ئیبۆلا و زیكا ته‌نها %1-2 مه‌ترسین بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ تیایدا 187 گه‌وره‌ پسپۆڕ و توێژه‌ر به‌شدار بوون بڵاوبكرێته‌وه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌وروپی تایبه‌ت به‌ زانستی زینده‌وه‌رناسی ورد و نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان (ESCMID) له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌.


PM:06:08:21/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌