چه‌ند ڕێگایه‌ك توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئه‌و كاته دروست ده‌بێت كه خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی زیاد ده‌كات و له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ش زیان به شانه و خانه نزیكه‌كانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
زیاتر له 200 جۆری شێرپه‌نجه هه‌یه كه توشی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ ده‌بێت، به‌ڵام مه‌ترسیدارترینیان شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسه.
دكتۆر دیڤ نیكۆلز پزیشكی گشتییه، چه‌ند ڕێنماییه‌كی خستۆته ڕوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رس.
1- په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی هاوسه‌نگ:
باشترین ڕێگا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رس، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه خواردنه‌وه‌ی دوو بۆ سێ لیتر ئاوه له ڕۆژێكدا، هاوكات خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و هاوسه‌نگه كه پێویسته تیایدا سه‌وزه و نیوه و فاسۆلیا و به‌رهه‌می گه‌نم هه‌بێت"
2-خۆراكی پڕ له ڕیشاڵ بخۆ:
دكتۆر نۆكلز ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كات ڕۆژانه 30 گرام له ڕیشاڵ بخۆن، ئه‌وه‌ش له‌ناو نانی كه‌په‌كدار و برنجی قاوه‌ی و سه‌وزه و فاسۆلیا و شۆفان هه‌یه.
3- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له خواردنی قتوو:
جپسی په‌تاته و خواردنی قتوو و گۆشتی ئاماده‌كراو له خراپترین ئه‌و خۆراكانه‌ن كه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس و گه‌ده زیاد ده‌كات، دوور كه‌وتنه‌وه لێیان باشترین هه‌نگاوه بۆ خۆپاراستن.
باوترین نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رس بریتیه له:
- گۆڕانی پیسایی.
- سكچوون یان قه‌بزی.
- هه‌بوونی خوێن له پیسایدا.
- ئازار و ئاوسانی ناوسك و هه‌ستكردن به هه‌بوونی گرێ.
-كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش بێ بوونی هۆكاری دیاریكراو.
-هه‌ستكردن به ماندوێتی زۆر بێ هۆكار.
PM:05:38:21/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه