‌نەشتەرگەری مایەسیری بە لەیزەر

وێستگە ستایل-

مایەسیری بریتییە لە هەڵئاوسانی بۆرییەكانی خوێن لە بەشی خوارەوەی کۆم، مایەسیری نەخۆشییەکی ترسناك نییە، بەڵام دەبێتە هۆی بێزاركردن و درووستكردنی ئازار لەلای کەسی تووشبوو، دكتۆره‌ ئه‌وین پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ نازۆر له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

-نیشانە و نیشانەکانی ئاگادارکردنەوە
1-خوێنبەربوونی کۆم (بەزۆری بێ ئازار)
2-گرێیەکی ڕەقی هەستپێکراوی تەنیشت کۆم کە لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕەحەتی و ئازار
3-خوران یان ئاوسانی دەوروبەری کۆم.

-نەشتەرگەری مایەسیری بە لەیزەر:
نەشتەرگەری بە لەیزەر ڕێکارێکی تاڕادەیەک نوێیە بۆ چارەسەرکردن کە تێیدا ڕۆیشتنی خوێن لە مایەسیریەکە بەهۆی لەیزەرەوە  دەمەیەنرێت. پێش نەشتەرگەرییەکە، نەخۆشەکان پێویستە لەلایەن پزیشکی بێهۆشکەرەوە بێهۆش بکرێن. بەهۆی بڕێکی زۆر گەرمییەوە، تیشکی لەیزەر خوێنبەرەکان دەسوتێنێت و لەناویان دەبات بۆیە مایەسیری بە سادەیی بچووک دەبێتەوە لە هەمان کاتدا مەترسی خوێنبەربوونی زۆر کەمدەکاتەوە لە کاتی نەشتەرگەرییەکە و دوای نەشتەرگەرییەکە .

بەو پێیەی کە لەیزەر ڕێکارێکی وردە، هیچ کاریگەرییەک بۆ شانەکانی دەوروبەری‌ کۆم بەجێناهێڵێت، چه‌ند سوودێكی هه‌یه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌:
1-کەمترین مەترسی و ئاڵۆزییەکان.
2-ئازاری کەمتر.
3-چاکبوونەوەی خێرا و گەڕانەوە بۆ ڕۆتینی ڕۆژانە.
4-چانسی هەوکردن کەمترە.


PM:05:29:21/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌