‌ئایا رۆژانە پێویستە کرێم بۆ منداڵ بەکاربێت؟

وێستگە ستایل-

ئەو پرسیارە رۆژانە زۆر دووبارە دەبێتەوە و زۆر جاریش دایک و باوک بێ راوێژی پزیشک کرێم یان مەرهەمی جیاواز بە کاردێنن بۆ پێستی دایبی منداڵیان و بێ ئەوەی زیانەکانی بزانن، دكتۆره‌ ئەمینە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت"بەکارهێنانی زۆری جۆرە کرێم و مەرهەم بە تایبەت ئەوانەی مادەی ستیرۆیدیان تێدایە وەکو 'Dermodin,NN,triamcinolone,Betnosam' بۆ ماوەیەکی کاتی و بۆ هەندێک حاڵەتی تایبەت بەکاردێن."

ئەو جۆرە کرێمانە بۆ پارێزگاریکردنی پێستی منداڵ لە سووتان بەکارنایێن و بەردەوام بەکارهێنانیان دەبیتەهۆی کێشەی تەندروستی بۆ پێست و جەستەی منداڵ

پاش بەکارهێنانی کرێمەکە بە خێرای سووتانەوەی منداڵەکە چاکدەبێت، بۆیە لای دایک و باوک بە باشترینی دەزانن، بەڵام بەداخەوە زۆر کاریگەریی لاوەکی هەیە وەک؛ 

1- نەخۆشیی کوشینگ کە زۆر مەترسیدارە و منداڵەکە زۆر قەڵەو دەبێت و رژێنی سەرەوەی کلییەکان پەکیان دەکەوێت، کە بەداخەوە زۆر منداڵی تووشبوو لە هەولێر هەیە.
2- کورتەباڵایی
3- بەرزبوونی رێژەی شەکرە
4- بەرزبوونی پەستانی خوێن
5- لاوازبوونی بەرگریی جەستە
6- لاوازبوونی‌ ئێسکەکان
7- زۆر کێشەی دیکەی درێژخایێن


PM:05:15:21/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌