كه‌مخه‌وی هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان ئاگایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری كتوپڕی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی، ئه‌م حاڵه‌ته پێی ده‌وترێت "بكوژی بێده‌نگ"
پسپۆڕان ئاگایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه‌مخه‌وی واته كه‌متر له 7 كاتژمێر له شه‌وێكدا مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ری ناكحولی (NAFLD) زیاد ده‌كات ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه كاریگه‌ری لاوه‌كی و مه‌ترسیداری ده‌بێت.
جگه‌ر گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی له‌شی مرۆڤه، كاری سه‌ره‌كی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی له‌ش كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هره له جه‌سته و ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له به‌رگری له‌ش و كۆئه‌ندامی هه‌رس و كۆكردنه‌وه‌ی ڤیتامینه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر زیان به‌كاری ئه‌م ئه‌ندامه‌ی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پسپۆڕێكی كۆئه‌ندامی هه‌رس له MNGI Digestive Health بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه"ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌وری سه‌ر جگه‌ر زیادی كێش له‌ش، و نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و به‌رزی په‌ستانی خوێن و چه‌وری و وه‌ستانی هه‌ناسه و وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستندا و ئه‌م مه‌ترسییه زیاتر له خانمان پاش وه‌ستانی سوڕی مانگانه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م بوون"
كه‌مخه‌وی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی زیادبوونی كێش ئه‌مه‌ش توشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ر و نه‌خۆشی شه‌كره زیاتر ده‌كات.
PM:05:10:21/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2316
جار خوێنراوه‌ته‌وه