‌له‌م كاته‌دا ژه‌می به‌یانیان مه‌خۆن

وێستگە ستایل-

ژه‌می به‌یانیان به‌رده‌وام وه‌ك گرنگترین ژه‌مه‌ خۆراك باسده‌كرێت، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كاریگه‌ری و سوودی خواردنی ژه‌می به‌یانیانی پێش كاتژمێر 9 ی به‌یانی ئاشكرا كردوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌ پسپۆڕان له‌ په‌یمانگای به‌رشه‌لۆنه‌ تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستی جیهانی ئه‌نجامیانداوه‌ تیایدا هاتووه‌" خواردنی ژه‌می به‌یانیان پاش كاتژمێر 9ی به‌یانی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م به‌ڕێژه‌ی‌ %59 زیاد ده‌كات به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ كاتژمێر 8 ی به‌یانی ژه‌می به‌یانیان ده‌خۆن، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ژه‌می به‌یانیان ده‌بێت زوو بخورێت"

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئانار بالومار كرۆس نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت" كاتی خواردنی ژه‌می به‌یانیان ڕۆڵی زۆر گرنگ ده‌بینێت له‌سه‌ر كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته‌ و كۆنتڕۆڵكردنی گلوكۆز و چه‌وری له‌ خوێندا" 

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا 100 هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردوه‌، ته‌واوی ئه‌و خواردنانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێر بۆ ماوه‌ی‌ 3 ڕۆژ خواردویانه‌ تۆماركراوه‌، له‌گه‌ڵ كاتی خواردنی ژه‌مه‌كانیان، له‌ماوه‌ی‌ توێژینه‌وه‌كان 963 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ شه‌كره‌ی‌ جۆری دوو تۆماركراوه‌ له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پاش كاتژمێر 9ی به‌یانی ژه‌می به‌یانیانیان خواردوه‌.

خواردنی ژه‌می به‌یانیان پاش كاتژمێر 9ی به‌یانی و ژه‌می ئێواران پاش كاتژمێر 10 ی شه‌و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ زیاد ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌م نه‌خۆشییه‌ پارێزراوبیت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌خواردنی ئه‌م دوو ژه‌مه‌ له‌و دوو كاته‌ دوور بكه‌ویته‌وه‌. 


PM:06:03:20/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌