‌هه‌رزه‌كارێكی بێزار..زۆری نه‌مابوو به‌ لێزه‌رێكه‌یه‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌ك بخاته‌ خواره‌وه‌

وێستگە ستایل-

هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ تۆمه‌تبار بووه‌ به‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی تایبه‌ت به‌ پۆلیسی فلۆریدا، پاش ئه‌وه‌ی‌ تیشكی لێزه‌ری ئاڕاسته‌ی‌ فڕۆكه‌كه‌ كردوه‌.

ئۆفیسی عومده‌ی‌ هه‌رێمی"بینیلاس" باسی له‌وه‌ كردوه‌"به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ هه‌رزه‌كارێك پاش ئه‌وه‌ی‌ تیشكی لێزه‌ری ئاڕاسته‌ی‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی كردوه‌، پاش ئه‌وه‌ پۆلیس هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی‌ ده‌ستگیر كردوه‌، باسی له‌وه‌ كردوه‌ بێزار بووه‌ ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ ئه‌و كاره‌ بكات"

ئه‌م گه‌نجه‌ وتویه‌تی" نه‌مده‌زانی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ سه‌ر به‌ پۆلیسه‌، زۆر بێزار و خه‌مبار بووم بۆیه‌ ئه‌و كاره‌م كرد" هه‌رزه‌كاره‌كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ خراپ به‌كارهێنانی ڕووناكی لێزه‌ر .

به‌گوێره‌ی‌ یاسای ویلایه‌تی فلۆریدا هه‌ر كه‌سێك به‌ ئه‌نقه‌ست ڕوناكی لێزه‌ر ئاڕاسته‌ی‌ كه‌شتی یان فڕۆكه‌ و هه‌لیكۆپته‌ر بكات ئه‌وه‌ تۆمه‌تباری پله‌ سێیه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.


PM:05:53:20/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 2680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌