زاناكان به‌دوای به‌ڵگه‌ی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بونه‌وه‌ره ئاسمانیه‌كان
وێستگە ستایل-
زانایان توانیویانە دەستیان بە بەڵگەی نوێ بگات لەسەر بوونی بوونەوەرە ئاسمانیه‌كان، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵیان، یان لانیکەم بەدوای ڕێگەیەکدا بگەڕێن بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەم بوونەوەرانەدا،ئاماژه‌یان لێوەربگرن و بزانن ئایا دەکرێت بۆیان ئەوان بۆ ئەوەی بگەنە هەسارەی زەوی یان نا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، تیایدا هاتووه زانایانی زانکۆی کۆرنێل لە ئەمریکا سەرکەوتوو بوون لە تۆمارکردنی هەنگاوێکی گرنگ بەرەو گەیشتن بە مرۆڤە بێگانەکان، وەک لە توێژینەوەیەکی نوێ‌دا بانگەشەی ئەوە دەکەن ئه‌و هەسارانه‌ی ژیانی نامۆیان تیادایه ڕه‌نگێكی وه‌نه‌وشه‌ی ناوازه‌یان هه‌یه.
دکتۆره لیزا کالتێنێگەر، هاوکار لە نووسینی توێژینەوەکە دەڵێت: "ئێمە تەنها چاوەکانمان بۆ ئەم جیهانە نایابانەی دەوروبەرمان دەکەینەوە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەکتریا وەنەوشەییەکان دەتوانن لە ژێر بارودۆخی جۆراوجۆردا بژین و گەشە بکەن، کە ئاسانە خەیاڵ بکرێت له‌و جیهانه جیاوازه‌دا"
به‌رده‌وام له‌سه‌ر زه‌وی ڕه‌نگی سه‌وز ئاماژه‌یه بۆ ژیان، زاناكان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی دیكه ڕه‌نگه به‌ته‌واوه‌تی جیاواز بێت.
له توێژینه‌وه نوێكه‌دا تیمی پسپۆڕان چه‌ند زانیاریه‌كیان خستۆته ڕوو، دكتۆره كالتنیجر ده‌ڵێت" ئێمه ئێویستمان به دروستكردن و كۆكردنه‌وه‌ی داتای تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ژیانكردن بزانین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سارانه‌ی دیكه هه‌تا دڵنیا ببینه‌وه له‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌كمان لێ وون نه‌بێت كه له‌ڕِێی تلسكۆبه‌كان وه‌ریده‌گرین"
پسپۆڕان لایان وایه جۆرێك به‌كتریای وه‌نه‌وشه‌ی هه‌یه ده‌توانێت تیشكی ژێر سوور به‌كاربهێنێت، ده‌كرێت له‌ڕێی تلسكۆبه‌كانی سه‌ر زه‌وی و بۆشایی ئاسمان زانیاری له‌باره‌یانه‌وه كۆبكرێته‌وه
PM:05:32:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوه‌ته‌وه