ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سپی له‌سه‌ر نینۆك مه‌ترسیداره؟
وێستگە ستایل-
ناو به‌ناو په‌ڵه‌ی سپی له‌سه‌ر نینۆك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته ترس و دڵه‌ڕاوكێی ناوێت به‌ڵام هه‌ندێكجار ئاماژه‌ی حاڵه‌تی مه‌ترسیداره.
هه‌ندێكجار باس له‌وه ده‌كرێت ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سپی له‌ژێر نینۆك ئاماژه‌ی كه‌می كانزاكانه له له‌شدا بۆنمونه" كالسیۆم و زینك" به‌ڵام هه‌موو جارێك ئه‌مه هۆكار نییه.
هه‌ندێكجار هۆكاری دروستبوونی ئه‌م په‌ڵانه له‌ژێر نینۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ستیاری بۆ بۆیه‌ی نینۆك یان ئه‌ستۆنی لێكردنه‌وه‌ی بۆیه‌ی نینۆك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌واوی نینۆكه‌كه ڕه‌نگی گۆڕا بۆ سپی ئه‌وه مانای وایه پێویسته زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت، چونكه ئه‌م حاڵه‌ته ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به سست بوونی گورچیله و لاواز بوونی جگه‌ر و نه‌خۆشی دڵه.
هه‌ندێكجاریش به‌هۆی جۆرێك كه‌ڕوو كه پێی ده‌وترێت (White superficial onychomycosis) په‌ڵه‌ی سپی له‌ژێر نینۆك دروست ده‌بێت، هه‌ندێكجاریش نینۆك لاواز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری شكانی زۆر ده‌بێت.
چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كرێت؟
تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێك به‌رده‌ست نییه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر خاڵێكی سپی بێت ئه‌وه پاش ماوه‌یه‌ك خۆی وون ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌واوی نینۆك سپی ببێت ئه‌وه ده‌بێت به زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
PM:05:06:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوهتهوه