پێكهاته‌یه‌كی خۆراكی پیری دواده‌خات و توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
خۆراك یه‌كێكه له‌و پێكهاته سه‌ره‌كیانه‌ی كار له ته‌ندروستی مرۆڤ و جه‌سته ده‌كات، چه‌ند جۆرێك پێكهاته‌ی خۆراكی هه‌یه پیری دواده‌خات و ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕوسی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیری"سڤیتلانا ترۆڤیمۆنا" وتویه‌تی" ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه ئاشكرای كردوه زه‌رده‌چه‌وه سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره به‌هۆی بوونی پێكهاته‌ی كركمین له‌ناویدا، هاوكات ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه و به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین زیاد ده‌كات به‌وه‌ش پیری دواده‌خات، ئه‌م به‌هاراته له چێشتخانه‌كانی هندستان زۆر به‌كاردێت"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" كوركمین ته‌نها خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ناوه‌ستێنێت، به‌ڵكو ڕێگری له ده‌ركه‌وتنی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی نوێ."
سه‌باره‌ت به‌و هۆكارانه‌ی كار له ته‌ندروستیمان ده‌كه‌ن ئه‌م پسپۆڕه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ته‌نها 30-40% هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كان كار له ته‌ندروستیمان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی دیكه چالاكی جه‌سته‌ی و سیستمی خواردنه چونكه خواردن ڕۆڵی سه‌ره‌كی و گرنگ ده‌بینێت له سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی مرۆڤ.
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه مادده‌ی كركمین له ناو زه‌رده چهوهدا هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بێن، ڕێژه‌ی هه‌وكردن له له‌شدا كه‌مده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌وكردنی جومگه‌كان و ته‌ندروستی دڵ باشتر ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و یارمه‌تی زوو چاكبوونه‌وه‌ی برین ده‌دات.
AM:10:34:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوهتهوه