ئهو پهتایهی له شاری سلێمانی بڵاوبۆتهوه چ جۆرێكه؟
وێستگە ستایل-
لەم دوو هەفتەیەدا هەڵکشانێکی بەرچاو هەیە لە ژمارەی تووشبووان بە پهتایهكی وهرزی دكتۆر زانیار پزیكشی نهخۆشییهكانی ههناوی لهم بابهتهدا زانیاری زیاتری خستۆته ڕوو.
ئهم پهتایه کۆمەڵە نیشانەیەکی ههیه کە ئەمانەن:
1-کۆکە
2- تا
3- لەش داهێزران
4- سەر ئێشە
5- نەمانی بۆن و تام و تاڵی ناو دەم
ئەمە پەتایە دیسان لە شاری سلێمانی. چی جۆرێکە؟
ئهم پزیشكه دهڵێت"هێشتا بەلامانەوە ڕوون نییە چی میکرۆبێکە بەڵام بە ئەرگەری زۆرەوە کۆرۆنایە ئەم جارەش" سهبارهت بهوهی كه بۆ ڕوون نییه چ جۆره میكرۆبێكه دكتۆر زانیار نوسیویهتی"بۆ ڕوون نییە چوونکە نەک هەر پشکنینی زۆرت ئەوێت، بەڵکو پێوویستی زۆرمان هەیە بە سەددان کارمەند و بوودجەیەکی باش وەکو سەردەمی کۆرۆناکە کە پاڵپشتیی بێت بۆ پزیشکان و کارمەندان هەتا بزانرێت جۆری میکرۆبەکە چییە؟"
هەروەها دوو هۆکار هەیە کە لەوانەیە نەخۆشییەکەی تیا بڵاو کردبینەوە: دڕەنگ کردنەوەی قوتابخانەکان لە سلێمانی کە جاران پەتاکان تەنها لە پاییزاندا هەبوون، دوومیش گەڕاندنەوەی سەردانکەرانی مەککەی پیرۆز کە لەوێ پەتایەکی بەهێز هەیە لە ئێستادا.
ئەمەیان کێشەیە بۆ ئێمەی پزیشک، بۆ کەس وکارمانو بۆ ئێوەی هاوڵاتی خۆ پاراستن گرنگە لەگەڵ ئەم ڕێنماییانە:
1-وەک هەموو پەتایەک، کە نەخۆش کەوتیت هەر خۆت نیت، بەڵکو بەرپرسیارێتیت لەسەرە کە هەتا بتوانیت کەسی دیکە تووش نەکەیت. دەمامک، دەست و پلی پاک و نەپژمین و نەکۆکین بەسەر خەڵکدا. خۆ قفڵ کردن لە ماڵەوە کە نەخۆش کەوتیت.
2- زۆر گرنگە ناوەندەکانی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتییەکان ئاسانکاری بکەن ئەوەی تووش بوو مۆڵەتی بدەنێ، ئەمە جەند ساڵە من داوای ئەکەم.
3- گەر نەخۆشیی درێژ خایەنت هەیە و تووشی ئەم پەتایە بوویت، دەست بە جێ سەردانی پزیشک بکە، هەرگیز لەملا و لەو لا دەرمان وەرمەگرە، پزیشک واتە کۆلێژی پزیشکی تەواو کردبێت و لە نەخۆشخانە چارەسەری نەخۆش بکات.
4- هیچ دەرمانێک جگە لە پاراستۆل وەرمەگره، ئهگەر دەرمانی زیاترت پێوویست بوو ئەوە پزیشک بڕیارت بۆ ئەدات نەک خۆت یان کەسێکی دیکە.
PM:04:37:18/04/2024
ئهم بابهته 1116
جار خوێنراوهتهوه