ئه‌مه‌ریكا: ئاوی خواردنه‌وه بووه به‌هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی نوێ گۆڤاری "Nature Geoscience" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه بڕێكی زۆر مادده‌ی PFAS له ئاوی خواردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
مادده‌ی PFAS كۆمه‌ڵێك مادده‌ی كیمیاویه له‌میانی كرداری به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كان دروست ده‌بێت و له‌ڕێی ئاوی خواردنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، هۆكاری توشبوونه به چه‌ندین نه‌خۆشی و له‌ناویاندا شێرپه‌نجه و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ر و دابه‌زینی كێش له‌كاتی منداڵبوون و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن، ئه‌مه بێجگه له زیانه‌كانی بۆ به‌رگری له‌ش.
"ئاستی پێوانه‌ی و سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕاندوه"
بۆ دیاریكردنی ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی PFAS توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی"نیو ساوس ویلز" (UNSW) له سیدنی شیكردنه‌وه‌یان بۆ كۆمه‌ڵێك داتای 273 توێژینه‌وه كردوه و مێژووی توێژینه‌وه‌كه بۆ ساڵی 2004 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر زیاتر له 12000 سامپڵی ئاوی سه‌ر زه‌وی وه‌رگیراوه و زیاتر له 33900 سامپڵی ئاوی بیر وه‌رگیراوه، دینیس ئۆكارۆل مامۆستا له كۆلێجی ئه‌ندازیاری له زانكۆی نیو ساوس ویلز وتویه‌تی"له هه‌موو شوێنێك توێژینه‌وه‌مان بۆ زانینی ئاست و ڕێژه‌ی مادده‌ی PFAS كردوه، له‌ناویاندا له‌ناو گۆڤاره زانستیه‌كان و ڕاپۆرته‌كانی حكومه‌ت و پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان"
دكتۆر مارك فیشه‌ر به‌ڕێوبه‌ری پزیشكی هه‌رێمی له كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی و زیانی مادده كیمیاویه‌كان كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی له له‌نده‌نه وتویه‌تی" زۆرینه‌ی هاوڵاتیان ئه‌مه‌ریكی ئه‌م مادده كیمیاویه له خوێنیاندا هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئێستا كه‌متر به‌كارده‌هێندرێت به‌ڵام هێشتا له‌ناو مادده‌ی خۆراكی و ئاو و ناو خاك و ژینگه‌دا هه‌یه، له‌ڕێی خواردن و خواردنه‌وه ده‌چێته جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه.
PM:03:45:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه