‌هۆكار و چاره‌سه‌ری قڵیشانی کۆم

وێستگە ستایل-

قڵیشانی کۆم بڕاوی یاخود پچڕاوییە لە دەوری کۆمدا دروست دەبێت، هەندێكجار خوێنی لێ دێت و دەبێتە هۆکاری پیس بوونی جلی ژێرەوە، زۆرجار بەهۆی پیسی (سفت) واتە ڕەقی کە لە کۆمەوە دێتە دەرێ.

دکتۆر فەرمان پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی ده‌ڵێت"ئەم قڵیشانە ڕوودەدات دیارترین و بەربڵاوترین هۆکاری خوێن هاتن لە کۆم لە منداڵاندا بەهۆی قڵیشانی کۆمەوەیە کە زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت ئەو قڵیشاویانە ببینرێن."

سه‌باره‌ت به‌ چارەسەر ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"دەبێت خواردنی باش و بەسود بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکات لە هاتنە دەرەوەی پیسی لە کۆمەوە، یان دەرمانی نەرم کەرەوەی پیسی یاخود کۆم بە ئاوی تا (٥٠) پلەی گەرمی گەرم کراو و شیرین ڕۆژی سێ جار بشۆرێت وە بۆ ڕێگرتن لە ئازارەکەی و نەمانەی حەساسیەتی ئەم نەخۆشیە سوود لە دەرمانك ئەنتی هۆرمۆنید سود وەردەگیرێت بە شێوەیەکی گشتی بۆ ڕێگرتن لەم کارە یاخود ئەم نەخۆشیە نابێت خواردنی قەبزی بخورێت وە لەبەرنامەی خۆراکدا دەبێت سەوزە و میوە زۆر بخورێت."


AM:11:30:17/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌