باوترین نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین B12 له خانماندا
وێستگە ستایل-
ڤیتامین B12 یه‌كێكه له ڤیتامینه پێویستیه‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ، یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی خوێن و ده‌ماره خانه‌كان ده‌دات، به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن زیاد ده‌كات، دابه‌زینی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا حاڵه‌تێكی ئاساییه هاوشێوه‌ی ته‌واوی ڤیتامین و پێكهاته پێویستیه‌كانی له‌ش.
بڕی پێویستی ئه‌م ڤیتامینه بۆ له‌ش چه‌نده؟
په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ ته‌ندروستی ئاشكرای كردوه بڕی سروشتی ئه‌م ڤیتامینه بۆ كه‌سێكی پێگه‌یشتوو 2.4 مایكرۆ گرامه بۆ یه‌ك ڕۆژ، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له ئافره‌تانی دووگیان بۆ 2.6 مایكرۆگرام بۆ ڕۆژێك زیاد ده‌بێت و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شیری خۆیان ده‌ده‌ن به كۆرپه‌كه‌یان 2.8 مایكرۆگرام له‌م ڤیتامینه‌یان پێویسته.
گۆشتی سوور و ماسی و گۆشتی مانگا و مریشك و هێلكه و شیر باشترین سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڤیتامینه‌یه.
باوترین نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین B12 له جه‌سته‌ی خانماندا:
1-سكچوون یان قه‌بزی
2- هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام
3-سه‌رگێژخواردن ئه‌و كاته‌ی به پێوه‌یت یان به كه‌مترین ماندووبوون
4-نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن
5-زه‌ردبوونی ڕه‌نگی پێست
6-هه‌ستكردن به بێزاری
7-توندبوونی هه‌ناسه به‌تایبه‌ت له‌كاتی وه‌رزشكردن
8-ئاوسانی زمان و سووربوونه‌وه و خوێن لێهاتنی پووك
PM:05:38:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 4180
جار خوێنراوهتهوه