هۆكار و نیشانهكانی هەوکردنی ڕەنگینەی چاو
وێستگە ستایل-
ههوكردنی ڕهنگێنهی چاو بریتییە لە هەوکردنی ئەڵقە ڕەنگاوڕەنگەکەی دەوروبەری بیلبیلە، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا نیشانه و هۆكارهكانی ئهم نهخۆشییهی چاو دهخاته ڕوو.
نیشانەکان:
لەوانەیە هەوکردنی ڕەنگینەی چاو لە چاوێک یان هەردوو چاودا ڕووبدات. بەزۆری لەناکاو ڕوودەدات و دەتوانێت تا سێ مانگ بەردەوام بێت.
نیشانەکانی هەوکردنی ڕەنگینەی چاو بریتین لە:
1- سووربوونەوەی چاو
2-ناڕەحەتی یان ئازار لە چاوی تووشبوودا
3-هەستیاری بە ڕووناکی
4-کەمبوونەوەی بینین
هۆکارەکان:
1-برینداربوون یان زەبر و زەنگی چاو.
2-هەوکردن: هەوکردنی ڤایرۆسی دەموچاو، وەک ڤایرۆسی هێرپس کە دەبنە هۆی هەوکردنی ڕەنگینەی چاو
3-هۆکاری بۆماوەیی. ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی بەرگری خۆکار دەبن بەهۆی گۆڕانکارییە بۆماوەییەکان کە کاریگەرییان لەسەر سیستەمی بەرگری لەشیان هەیە
4-نەخۆشی بەهجەت
5-هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی هەرزەکاران. دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەنی ڕەنگینەی چاو لە منداڵان و هەرزەکاران
PM:03:54:16/04/2024
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه